2017

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی راگەیاند.  بەگوێرەی لیستی وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی فەرمانبەران بەمشێوەی لای خوارەوە دەبێت:.  1- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 20/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.  2- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 21/8/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 6ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.  -وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان  - وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى  - وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى  - وه‌زاره‌تى پلان دانان  - وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان  - ده‌زگاى مین  - كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان  - ده‌سته‌ى ده‌سپاكى  - ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان  - ده‌سته‌ى ژینگه‌  - ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم  - ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ  - دیوانى چاودێرى دارایی  3- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 22/8/2017، و مووچه‌ى مانگى 6ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.  4- ڕۆژى چوار به‌روارى 23/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.  5- ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 24/8/2017، مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) و مووچه‌ى مانگى 6ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.  - په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان)  - وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى  - وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى  6- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 27/8/2017، مووچه‌ى مانگى 6ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.  - وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى  - وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن  - وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن  - وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى  - وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار  - وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو  - وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیووە و به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ 53 دۆلار نزیك بووه‌وه‌.  به‌ كاریگه‌ری داكه‌وتنی به‌های دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌مپه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا، نرخی نه‌وت به‌رێژه‌ی 3% له‌ بازاڕه‌كان هه‌ڵكشا.  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بووه‌ 52 دۆلار و 85 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش بۆ 48 دۆلار و 70 سه‌نت هه‌ڵكشا.  كۆمپانیای بیكه‌ر هیوز بۆ خزمه‌تگوزاری نه‌وتی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌ی په‌مپه‌ نه‌وتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ 763 دانه‌ داكه‌وتووه‌.

بەھای دراوەجیھانییەکان لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
  100دۆلاری ئەمریکیی بەرامبەربە 126000 دیناری عێراقیی
 100یۆرۆ بەرامبەربە 148500 دیناری عێراقیی
 100پاوەنی بریتانیی بەرامبەربە 161500 دیناری عێراقیی
 100لیرەی تورکیی بەرامبەربە 36000 دیناری عێراقیی  
100ھەزارتومەنی ئێرانیی بەرامبەربە 33600 دیناری عێراقیی
 نرخی زێڕلە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆبەمشێوەیەیە:
  مسقاڵێک زێڕی عەیار (24) بە 260000  دیناری عێراقیی
  مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) بە 230000 دیناری عێراقیی
  مسقاڵێک زێڕی عەیار (18) بە 200000 دیناری عێراقی

↢↞
به‌بێ دیاریكردنی هۆكاره‌كه‌ی، ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران سنووری به‌رووی كۆڵبه‌ران له‌نێوان شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشار داخستووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 5 هه‌زار كه‌س له ‌كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زیاتر له‌ هه‌زار كاسبكاری باشووری كوردستان بێكار ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ میانی دیدارێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سازیكردووه‌و ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ 20/8/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رباره‌ی زۆر پرس و كێشه‌ پرسیاری ئاراسته‌ی بارزانی كردووه‌.  له‌ به‌شێكی ئه‌و دیداره‌دا رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ هه‌ڵوێستی توركیای له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌ریمی كوردستان پرسیووه‌ و ده‌ڵێت "توركیا چه‌ندین لێدوانی ده‌رباره‌ی ریفراندۆم داوه‌و گوتوویانه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی راستدا ناڕوات، هه‌ر چه‌نده‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ توركیا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسیش باشه‌، ئایا توركیا هیچ په‌یامێكی ده‌رباره‌ی ریفراندۆم ئاراسته‌ كردوویت؟".  له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌دا بارزانی رایگه‌یاندووه‌ "پێموایه‌ له‌ ئه‌زموونی 25 ساڵی رابردوودا، توركیا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌دا قه‌ناعه‌تی بۆ درووست بووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا نییه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێشكه‌وتنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئارامیی هه‌رێم، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه‌ و هاوكاریی سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات. به‌رژوه‌ندی گه‌وره‌ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوانماندا هه‌یه‌، سه‌لماندمان ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نین بۆ توركیا یان ئێران، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پشكدار بووین له‌ نزیككردنه‌وه‌ی كورده‌كانی توركیا و ئێران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانیان".  ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا ده‌كات چونكه‌ ژماره‌ی كورد له‌ توركیا زۆرن. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "پرسی ریفراندۆم په‌یوه‌سته‌ به‌ كوردستانی عێراق و په‌یوه‌ندی به‌ كوردی توركیا نییه‌، ئێمه‌ هیوادارین كورد له‌ توركیا به‌ مافه‌كانیان بگه‌ن، به‌ڵام به‌ لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌ گوێره‌ی بارودۆخی تایبه‌تی خۆیان. به‌ڵام ریفراندۆم پرسێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كوردستانی عیراق و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كورد له‌ توركیا یان ئێرانه‌وه‌ نییه‌".  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی گوتووه‌ كه‌ "په‌یامی میدیایی و تایبه‌تمان پێگه‌یشتووه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێوه‌ و ده‌ڵێن "ریفراندۆم بڕیارێكی درووست نییه‌" ئێمه‌ش پێمان گوتوون "ئێمه‌ بڕیار ده‌ده‌ین "فـأهل مكة أدری بشعابها".  هه‌روه‌ها پێمان گوتوون "ئایا دوای ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ كام كاته‌ گونجاوه‌؟، هه‌روه‌ها پێمان راگه‌یاندوون "كامیان باشتره‌، سه‌قامگیریی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ یان به‌رده‌وامی جه‌نگ و گرژی و ململانێ" و ته‌ئكیدمانكردووه‌ته‌وه‌، بارودۆخه‌كه‌ وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه‌، گوێمان لێگرتوون و په‌یامه‌كانمان بۆ ناردوون، هه‌ر چه‌نده‌ رێزی بۆچوونه‌كانیان ده‌گرم، به‌ڵام هیوادارم قه‌ناعه‌ت بكه‌ن، ئێمه‌ نامانه‌وێت خه‌ڵكانی دیكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن

ئەمڕۆ نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى کەرکووک لەگەڵ يان كۆبيش نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان (يۆنامى) له‌ عێراق کۆبووەوە.  لە کۆبوونەوەکەدا كۆبيش جه‌ختى له‌ گرنگى ديالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌ و به‌هه‌نگاوێكى باشى ناوبرد و ستايشى سه‌ردانی ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆمى كرد بۆ به‌غدا و ديداره‌كانيانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق و حزب و قه‌واره‌ سياسييه‌كان کرد.  نەجمەدین کەریمیش جەختی كرده‌وه‌ كه‌ركووك به‌شدارى پرۆسه‌ى ريفراندۆم ده‌كات و جەختیشی لەوەکردەوە کە هەڵبژاردن لە شاری کەرکووک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت. گوتیشی بێبه‌شكردنى كه‌ركووكى له‌و پرۆسه‌يه‌ به‌ زوڵمێكى گه‌وره‌ى دیکە ده‌رهه‌ق به ‌دانيشتوانى شاره‌كه‌ ناوبرد.

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی فره‌نسا به‌ گه‌رمی باسی رۆیشتنی جۆلیان دراكسلێری ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانییان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ سه‌رجه‌م ده‌نگۆیه‌كانی ره‌ت كرده‌وه‌.  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 19 ئابی 2017، ڤیتمان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دراكسلێر به‌ میدیاكانی راگه‌یاند كه‌ ناكرێت هه‌ر شتێك له‌ میدیاكان بڵاو بووه‌وه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.  ڤیتمان ده‌شڵێت: دراكسلێر له‌ پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هیچ یانه‌یه‌ك ناكات.  هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی ئه‌روووپا داهاتووی دراكسلێریان به‌ یانه‌كانی ئارسێناڵ، چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به‌ستبووه‌وه‌، دواتر یانه‌ی بارسێلۆناش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ چووبووه‌ سه‌رهێڵ.  جۆلیان دراكسلێری 23 ساڵ، له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده‌ یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ و دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ تێپه‌ڕ كرد، وه‌رزی رابردووش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ لیگ وه‌نی فره‌نسا تاقی كرده‌وه‌، له‌ هاوینی ئه‌مساڵیش وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا جامی یۆرۆی 2017ـی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا


ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێشه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، نیگه‌رانی له‌ دۆخی یانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: له‌ ده‌ستپێكی مانگی یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ بارسا، نێیمار رۆیشت و سوارێز تووشی پێكان بوو.  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 19 ئابی 2017، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، ئه‌رنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت سبه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر یاریگه‌دا بگرین و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كۆنترۆڵی یاریگه‌ بكه‌ین.  ڤاڵڤێردی له‌ باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: هێشتا به‌شداریكردنی جیرارد پیكێ دیار نییه‌، پاوڵینهۆ ناوی له‌ پێكهاته‌كه‌ ده‌بێت، به‌ڵام دیار نییه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ یاری ده‌كات.

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget