ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێشه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، نیگه‌رانی له دۆخی یانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: له ده‌ستپێكی مانگی یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ بارسا، نێیمار رۆیشت و سوارێز تووشی پێكان بوو. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 ئابی 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، ئه‌رنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت سبه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر یاریگه‌دا بگرین و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كۆنترۆڵی یاریگه بكه‌ین. ڤاڵڤێردی له باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: هێشتا به‌شداریكردنی جیرارد پیكێ دیار نییه، پاوڵینهۆ ناوی له پێكهاته‌كه ده‌بێت، به‌ڵام دیار نییه كه له‌سه‌ره‌تاوه یاری ده‌كات.
إرسال تعليق