له میانی دیدارێكدا كه رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سازیكردووه‌و ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه 20/8/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی زۆر پرس و كێشه پرسیاری ئاراسته‌ی بارزانی كردووه. له به‌شێكی ئه‌و دیداره‌دا رۆژنامه سعوودییه‌كه هه‌ڵوێستی توركیای له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌ریمی كوردستان پرسیووه و ده‌ڵێت "توركیا چه‌ندین لێدوانی ده‌رباره‌ی ریفراندۆم داوه‌و گوتوویانه به ئاراسته‌یه‌كی راستدا ناڕوات، هه‌ر چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ توركیا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسیش باشه، ئایا توركیا هیچ په‌یامێكی ده‌رباره‌ی ریفراندۆم ئاراسته كردوویت؟". له وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌دا بارزانی رایگه‌یاندووه "پێموایه له ئه‌زموونی 25 ساڵی رابردوودا، توركیا له‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌دا قه‌ناعه‌تی بۆ درووست بووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێشكه‌وتنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئارامیی هه‌رێم، له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه و هاوكاریی سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌و وڵاته ده‌كات. به‌رژوه‌ندی گه‌وره و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوانماندا هه‌یه، سه‌لماندمان ئێمه هه‌ڕه‌شه نین بۆ توركیا یان ئێران، به پێچه‌وانه‌وه پشكدار بووین له نزیككردنه‌وه‌ی كورده‌كانی توركیا و ئێران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانیان". ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا ده‌كات چونكه ژماره‌ی كورد له توركیا زۆرن. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "پرسی ریفراندۆم په‌یوه‌سته به كوردستانی عێراق و په‌یوه‌ندی به كوردی توركیا نییه، ئێمه هیوادارین كورد له توركیا به مافه‌كانیان بگه‌ن، به‌ڵام به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و به گوێره‌ی بارودۆخی تایبه‌تی خۆیان. به‌ڵام ریفراندۆم پرسێكه په‌یوه‌سته به كوردستانی عیراق و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كورد له توركیا یان ئێرانه‌وه نییه". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "په‌یامی میدیایی و تایبه‌تمان پێگه‌یشتووه له وڵاتانی دراوسێوه و ده‌ڵێن "ریفراندۆم بڕیارێكی درووست نییه" ئێمه‌ش پێمان گوتوون "ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین "فـأهل مكة أدری بشعابها". هه‌روه‌ها پێمان گوتوون "ئایا دوای ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه كام كاته گونجاوه؟، هه‌روه‌ها پێمان راگه‌یاندوون "كامیان باشتره، سه‌قامگیریی بارودۆخی ناوچه‌كه یان به‌رده‌وامی جه‌نگ و گرژی و ململانێ" و ته‌ئكیدمانكردووه‌ته‌وه، بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، گوێمان لێ‌گرتوون و په‌یامه‌كانمان بۆ ناردوون، هه‌ر چه‌نده رێزی بۆچوونه‌كانیان ده‌گرم، به‌ڵام هیوادارم قه‌ناعه‌ت بكه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵكانی دیكه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن

إرسال تعليق